یانوار 01, 2009
له‌لایه‌ن admin
به‌شی دیمانه
دژین ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره ناسراوه‌یه كه له كه‌ناڵى Ktv دهۆك و سه‌ته‌لایتى كوردستان ده‌بینرێت ، هه‌رچه‌نده ماوه‌یێكى كه‌مه له بوارى راگه‌یاندن كار ده‌كات ، به‌لاَم زۆر لێهاتووه له‌و بواره‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامى ئه‌و خه‌مخۆرى و دڵسۆزى یه كه دژین خان نواندوویه‌تى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى كاره‌كانى و توانیویه‌تى سه‌رنجى بینه‌ر بۆ لاى خۆى رابكێشى و بێته خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى تایبه‌ت ، بۆیه به پێویستمان زانى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵى دانیشین و چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته بكه‌ین .
دیمانه / نه‌سره‌دین سلێمان
پ/ ده‌سپێكى كاره‌كانت له بوارى راگه‌یاندن بۆ كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه و چۆن ده‌ستت پێكرد ؟
و / من زۆر ئاره‌زووم له كارى راگه‌یاندن هه‌بوو ، سه‌ره‌تا له راگه‌یاندنى لقى دهۆكى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان كارم ده‌كرد ، ئه‌و یه‌كێتییه‌ى كه به قه‌ده‌ر ده‌ریایه‌ك كادر‌و شۆرِشگێرِو كورد په‌روه‌رى پێگه‌یاندووه ، منیش دڵۆپێكم له پێگه‌یاندنى ئه‌و ده‌ریایه ، هاورِێیانم و دایك و باوكمیش فاكته‌رى سه‌ره‌كى بوون بۆ به‌ره‌و پێشبردن و به‌رده‌وام بوونم له بوارى راگه‌یاندن .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
یانوار 01, 2009
له‌لایه‌ن admin
به‌شی رامیاری
ئا / سـادق گـۆران
به عه‌ره‌ب كردنى كوردستان پرۆسه‌یه‌كى دوژمنكارانه‌ى ده‌سه‌لاَتى عه‌ره‌بیه بۆ زه‌وت كردن و داگیر كردنى خاكى كوردستان و گۆرِینى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد بۆ عه‌ره‌ب .
پرۆسه‌ى به‌عه‌ره‌بكردن شتێكى تازه‌نیه به‌ڵكو رِه‌گ و رِیشاڵێكى زۆر كۆنى هه‌یه ، وسه‌ره‌تاكانى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ پێش هاتنى ئیسلام و دواتریش له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى ئیسلامى و ده‌ست پىَ كردنى فتوحاتى ئیسلامى ئه‌و پرۆسه‌یه به شێوه‌یه‌كى ترسناكتر و به‌پێى نه‌خشه‌و پلاَنى دارِێژراو به‌رنامه‌ى بۆ داده‌نرا و جىَ به جىَ ده‌كرا . جیاوازى ئه‌و قۆناغه‌ى به‌عه‌ره‌بكردن له‌گه‌ڵ قۆناغى پێشووى له‌وه‌دایه كه پێشتر به‌عه‌ره‌بكردن ،
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی میژوویی
ئا / شه‌هاب بۆتانى - قه‌زاى به‌رده‌رِه‌ش
پێشه‌كى : ئه‌گه‌ر ئاورِێك له لاپه‌رِه‌كانى مێژووى گه‌لى كورد بده‌ینه‌وه بۆمان به دیارده‌كه‌وێت كه‌له‌هه‌ر چركه‌یه‌كیدا رووداوێكى تیا تۆمار كراوه و ئه‌م رووداوانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و گرنگییه‌كى خۆى هه‌یه له‌لایه‌ن میلله‌تى كورد ، كه باس له خه‌بات و راپه‌رینه‌كانى گه‌لى كورد ده‌كات ، هه‌ر میلله‌تێك به مێژووه‌كه‌ى ده‌ناسرێته‌وه . ئێمه‌ى كورد هه‌ر له كۆنه‌وه گیانمان فیدا كردووه بۆ نیشتمانه‌كه‌مان و به هه‌زاران شه‌هیدمان به‌خشیوه له‌م پێناوه چونكه ئازادى به‌بىَ خوێن رشتن به‌دى ناكرێت ، لێره‌وه به پێویستى ده‌زانم باسى رووداوى چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌ك بكه‌م له لاپه‌رِه پرشنگداره‌كانى مێژووى كورد ده‌مه‌وىَ به كورتى له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حیزبى ( هیوا ) ده‌ست پێبكه‌م : له ساڵى 1939 به‌ده‌سپێشخه‌رى دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌ى (داركه‌ر) كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كى كوردى بوو له ساڵى 1937 له كه‌ركوك دامه‌زرابوو ،
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی هه‌مه‌ڕه‌نگ
و: ژ فارسى سۆلین ته‌یب
1- من تو خوشتڤێى نه ژبه‌ر كه‌سایه‌تیاته ، به‌لكو ژبه‌ر وىَ كه‌سایه‌تیىَ كو ده‌مىَ دگه‌ل ته‌بم په‌یدا دكه‌م .
2- هیچ كه‌سه‌ك هه‌مبه‌رى روندكێن ته نیه ، ئه‌و كه‌سىَ هه‌مبه‌رى ڤىَ چه‌ندىَ ، نابیته ئه‌گه‌رىَ بارینا روندكێن ته .
3- هه‌ڤالىَ راست و دروست ئه‌و كه‌سه كه ده‌ستێت ته بگریت به‌لىَ هه‌ستىَ ب دلىَ ته بكه‌ت .
4- ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كى وى ته‌رزى ته بڤێت تو خوش نه‌ڤێى ، نابیته ئه‌گه‌رىَ وىَ چه‌ندىَ كو هه‌مى هه‌بونا خو تو نه‌ڤێى .
5- خراپترین ره‌نگىَ دڵته‌نگێن بو كه‌سه‌كى ئه‌وه كو ل نك وى بى ئو بزانى كو چ جارا ناگه‌هیه وى .
6- هیچ ده‌مه‌كى گرنژینى نه‌هێله ، هه‌تا ده‌مىَ عێجزى یان دڵته‌نگیىَ ، چونكه چێدبیت هه‌ر كه‌سه‌ك عاشقى گرنژینا ته بیت .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی میژوویی
سه‌عید شه‌ریف
كاغه‌زا ته گه‌هشته من ، من نه‌زانى كى په‌یڤىَ پێش كى په‌یڤىَ ڤه‌خوینم ، هه‌ر په‌یڤه‌كىَ تامه‌ك ددا ، ره‌نگه‌ك ددا ، خه‌مله‌ك ددا ، هه‌ر په‌یڤه‌كىَ بیرا من ل بیره‌كا كیر و دیر دىَ ئیناڤه ، په‌یڤێن ته بێنا خه‌ریبیىَ لێت فرى ژ بو من وه‌كو په‌لیێن ڤولكانا ئاگرى ، ته هه‌ر ب ڤان په‌یڤا گوریا په‌لێن ناڤ دلىَ خو خوش دكر و ته دڤیا هه‌ر ب ڤان په‌یڤا ناڤ دلىَ من ڤه‌مرینى ئاگرى .
ئه‌زىَ باوه‌رم چه‌وا ئه‌ڤ په‌یڤه من دگه‌ل ڤه‌خواندنىَ ب روندكا شێلان ته ژى دگه‌ل نڤیسێنىَ شێلاین ، ئه‌زىَ باوه‌رم چه‌ند ئاخ‌و ئوخین من ژىَ به‌ر په‌یڤان راهێلان ته‌ژى ده‌ه هند ئاخ‌و ئوخێت داهێلاین باوركه كاغه‌زا ته هند جارا چوو ده‌ف سه‌رى من ڤه‌خواندبىَ لىَ تێر ببم وه‌كو ( سروودا ) زاروكان من ژى به‌ركر هه‌رچه‌نده هنده‌ك په‌یڤ ژ بو ئاگرىَ دلىَ من تاڤه باران بوون و هنده‌ك ژى باگوزیركىَ چلىَ هاڤینىَ بوون به‌لىَ ژبه‌ر تێنیا من بو دیتنا ته . په‌یڤێن تیژ‌و دژوار ژى لىَ من بوونه ئاڤا كانیه‌كا ته‌زى و سار ، تو هه‌مى شه‌ڤىَ مێڤانىَ داهێلانىَ دادىَ ى دىَ خه‌ونێدا سپێدا بوو مه ب روندكا ڤه‌دگێریت .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی زانستى
ئا/ شاكر گۆران
كاره‌سات و روداوى ئاگركه‌وتنه‌وه زۆر جار ده‌بێته هۆى سووتان به‌پێى پله‌كانى ئه‌ویش سىَ پله‌یه ( پله یه‌ك ) به‌ده‌گمه‌ن رزگارى ده‌بىَ و ( پله دوو ) مه‌ترسى كه‌متره و ( پله سىَ ) هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه ، هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان ده‌توانن چاره‌یبكه‌ن به‌لاَم به رێژه‌یه‌كى كه‌م نه‌بىَ ناتوانن شوێنه‌وارى سووتان له‌ناوببه‌ن ، بویه لێره به‌پێویستم زانى ئه‌م رێگه زانستیه بخه‌مه به‌رده‌ستى خوێنه‌ران بۆنه‌هێلاَنى شوێنه‌وارى سوتان :
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی میژوویی
زبێر بۆتانى
مێژووى گوند :
گوندى گرده‌پان مێژویه‌كى دێرینى هه‌یه ، ئه‌م مێژوویه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌مى شۆرِشى به‌درخان به‌گ ، كاتێك به‌درخان به‌گ شكستى هێنا له شۆرِشه‌كه‌ى هه‌موو كورِه‌كانى به‌ره‌و ولاَتى دراوسىَ رۆیشتن و به‌ئاواره‌یى روویان له عێراق كردووه‌و هاتونه‌ته كوردستان پاشان له‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوونه و له ساڵى (1855 ) هاتونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه و تا ئێستاش هه‌ر ماونه‌ته‌وه ، یه‌كه‌م به‌ره‌ماڵ له‌م گونده نیشته‌جێبوونه به‌ره‌ماڵى ( كاوێس و حه‌به‌ش ) بوون . دوایى بوون به 10 ماڵ و 3 به‌ره ماڵ ، به‌ره‌ماڵى ( عه‌بدوڵلا موته‌لیب) و( فارس ) ، كاتى خۆى گوندێك به ناوى ( كاكه‌جىَ ) هه‌بوو له نزیك گوندى گرده‌پان ئه‌مانه‌ش هه‌ر خزمى به‌درخان به‌گ بوون گونده‌كه‌ى خۆیانیان جىَ هێشت و هاتنه گوندى گرده‌پان .
درێژه‌ی بابه‌ت→
Comments Off
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی كۆمه‌لایه‌تی
پارێزه‌ر / شنۆ محه‌مه‌د
زۆرم بابه‌ت له‌سه‌ر دوعاى شه‌هید خوێنده‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك چاوه‌كانم فرمێسكى بىَ ده‌سه‌لاَتیان لىَ ده‌بارى چونكه هیچمان پىَ نه‌كرا بۆ كوشتنى دوعا‌و ، هیچیشمان پىَ ناكرێت بۆ كوشتنى سه‌دان كچى بىَ گوناهى وه‌ك دوعا ، واتا مه‌رگى دوعا نه‌یه‌كه‌م رووداو ودوایین رووداو ده‌بێت . سه‌ره‌تا كه وه‌ك ده‌نگێك گوێم له‌م رووداوه بوو به شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ له بابه‌تێكى گۆڤارى رووناهى ئاماژه‌م پێدا به‌لاَم كه دیمه‌نى شه‌هید دوعام بینى به‌راستى خۆم بۆ نه‌گیرا ده‌بوایه بابه‌تێك پێشكه‌ش به رۆحه پاكه‌كه‌ى بكه‌م .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
دیسه‌مبه‌ر 16, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی هه‌رجاره‌و گوندێك
ئا / خـازر
زمزمۆك له‌رۆژئاواوه گوندى خێله‌كى و له رۆژهه‌لاَته‌وه كه‌ونه‌باك و له‌باكوره‌وه گوندى مه‌موزین و له باشوره‌وه‌ش گوندى گرده‌پانه ، ناوى زمزمۆك له كونه زمزمه‌وه هاتووه كه ده‌كه‌وێته‌و باشورى گوند‌و له به‌رزاییه‌وه ، ئه‌م گونده له زنجیره‌ى گونده‌كانى به‌ربنییه‌وه له دواى خێله‌كى دووه‌مین گونده ، و پرِه له دۆل و له‌ناو دۆله‌كان ئاوه‌دانى كراوه ، به‌ر له 50 ساڵ ئه‌م گونده 15 ماڵ بووه ، ئه‌مرۆ 115 ماڵ له گوند ژیان ده‌كه‌ن ، له ساڵى 1970 پارێزگارى موسل سه‌ردانى ئه‌م گونده‌ى كردووه .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی خازر
مقداد شاسوارى
پێم وابێ له دوا وه‌رزى ساڵى 2002بوو، ئێمه تازه رۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌رمان خستبووه سه‌رپێ، هه‌ڤاڵى هێژام (سه‌عید مه‌موزینى) بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى گۆڤارى خازرى له‌لا باس كردم و هه‌رچه‌نده خۆى له بوارى كارى رۆژنامه‌گه‌رى و رِاگه‌یاندندا ئه‌زموونى هه‌بوو، به‌لاَم به‌و سروشته خاكه‌رِاییه‌ى خۆى، رِاوێژى به منیش كردوداواشى لێ كردم بۆ خستنه سه‌رپێی یه‌كه‌م ژماره هاوكارییان بكه‌م. منیش كه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌م و ئه‌ركى خزمه‌تى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى منیش به‌لاَم هه‌میشه به (مه‌موزینى) ده‌ڵێم (تۆمان كردۆته برا گه‌وره و له‌باتى هه‌موومان ئه‌ركى خزمه‌تكردنى بوارى رۆشنبیرى ده‌ڤه‌رى گۆرانه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌یت) دیاره به به‌شێك له‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمم زانى و پێم وابێ درێغیشم نه‌كرد له رِاپه‌راندنى كاره‌كانى یه‌كه‌م ژماره‌ى خازر تا له چاپخانه ده‌رهات.
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی خازر
سه‌عید مه‌موزینی
هه‌ر خوودی ده‌رچوونی گۆڤاری خازر یان هه‌ر گۆڤارێكی دیكه نوێ بوونه‌وه‌یه ، چونكه ده‌رچوونی بابه‌تێكی نوسراوی نوێ یه ، له وانه‌یه خامه‌ی نوێ بابه‌تی نوێ بلاَوبكرێنه‌وه‌و گۆڤار یان رۆژنامه‌یه‌كی نوێ له ناو بواری رۆژنامه‌گه‌ری زیاد ده‌كرێت و مێژوویه‌كی دیار تۆمار ده‌كرێت ، گۆڤاری خازر نوێ بوونه‌وه بوو به ئامانجی تایبه‌ت و دیار هه‌ر چه‌نده گۆڤارێكی رۆشنبیری گشتی یه ، به‌لاَم بایه‌خی به كۆكردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی مێژووی كورد داوه، و دوژمنانی كورد هه‌وڵی زۆریان داوه مێژووی كورد بسرِنه‌وه میلله‌تێكی بێ مێژوو دروست بكه‌ن دواتر به‌شێوه‌یه‌كی تۆماتیكی خاك و زمانی كوردیش بسرِنه‌وه ، كه‌واته زیندوكردنه‌وه‌ی مێژووی هه‌ر گه‌ڵێك رزگار كردنیه‌تی له نه‌مان ، له‌م بواره‌دا خازر زۆر لاپه‌رِه‌ی ونی دۆزیه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له نێو لاپه‌رِه‌كانی خۆیدا تۆماری كرد‌و خستیه به‌رده‌ستی خوێنده‌واران و بووه سه‌رچاوه‌ی زانستی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو درێژه‌ی بابه‌ت→
Comments Off
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی خازر
عــادل حـه‌سـه‌ن
هیڤیا مه ئه‌وه روژ بو روژ خازر به‌ره‌ڤ پێشڤه بچیت و ئه‌ز لڤێ باوه‌ریمه ل ده‌ڤه‌ره‌كا وه‌كو به‌رده‌ره‌ش هه‌بوونا گۆڤاره‌كى وه‌كى خازر تشته‌كى پیرۆزه و هه‌روه‌سا دیاره ئه‌و هه‌ڤالێ كو لڤی گۆڤارى كاردكه‌ن گه‌له‌ك ماندی دبن و ئه‌ڤه هه وىَ دگه‌هینیت ئه‌و هه‌ڤال خه‌مخۆرىَ كێشا كوردی و ره‌وشه‌نبیرییا كوردینه ، ب دیتنا من خالێت باش گه‌له‌ك ل گۆڤارا خازر یا هه‌ى و دا ئیمه‌ن ئه‌م كورد به‌رنیاسین تشتێت باش نابێژین به‌لكو مرۆڤ دشێت پێشنیارىَ باشتر بدات بو هندىَ كو باشتر بیت چونكى تشتىَ باش هه‌ر باشن درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
نۆڤه‌مبه‌ر 13, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی خازر
دواى تێپه‌ربوونى 6 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى خازر و 25 ژماره‌ى له‌به‌رده‌ستى خوێنه‌ران و برِینى چه‌ند قۆناغێكى جیاجیا له ژیانیدا چه‌ندین گۆرِانكارى له ژماره‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكى تر و پێگه‌یاندنى چه‌ندین نووسه‌ر كه بۆ یه‌كه‌مجار له گۆڤارى خازر نووسوویانه ، ئایا خازر جێگاى خۆى له‌ناو خوێنه‌رانى گۆڤار و رۆژنامه‌كانی كوردستان كردۆته‌وه ، كه‌موكورِى له چ روویێكه‌وه هه‌یه و بابه‌ته‌كان تاچ راده‌یه‌ك گرنگى خۆیان هه‌یه و توانیویه‌تى سه‌رنجى خه‌ڵك بۆخۆى رابكێشێت ؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به پێویستمان زانى راوبۆچوونى چه‌ند خوێنه‌رێكى خازر وه‌ربگرین و هه‌ریه‌كه‌و بۆچوونى خۆى دا به بۆنه‌ى شه‌شه‌مین سالیادى خازر :
ئاماده‌كردنى / شه‌هاب زه‌نگه‌نه
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
نۆڤه‌مبه‌ر 01, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی میژوویی
سه‌عید مه‌موزینى
بارانێكى توند ده‌بارى ، جاروبار له‌گه‌ل به‌فر تێكه‌لاَو ده‌بوون وهه‌وایه‌كى به‌هێز داره‌كانى ده‌جولاَنده‌وه ، لقى هه‌ندىَ له‌داره‌كانى ده‌شكاند ،وده‌نگى هه‌وا خه‌ڵكى هه‌راسان ده‌كرد ، هه‌ورو بروسك ده‌یانگرماند ، كه‌س به‌رگه‌ى ئه‌م كه‌شه ناخۆشه‌ى زستانى نه‌ده‌گرت ، زستانێكى درێژ پرِ به‌فروباران كه‌س له‌ده‌ره‌وه نه‌ده‌بینرا ، ئاكرىَ جوانترین دیمه‌نى خۆى نیشان ده‌دا و كه‌لىَو كه‌له‌كه‌ون باڵى سپى خۆیان به‌سه‌ر شاردا كێشابوو پیاسه‌یه‌كى درێژى له‌شه‌قامى خه‌ڵوه‌تى شارداكرد ، به‌فرو باران به‌ده‌م و چاوى ده‌كه‌وتن زیاتر ده‌یله‌رزاند ، به‌لاَم دڵى گه‌رمى ئه‌و به‌زریان و كرِێوه‌ش سارد نابنه‌وه ، به‌ره‌و كۆڵانێكى ته‌نگ و تاریكدا چووه خوارىَ ته‌نانه‌ت ده‌ستى نه‌كرده گیرفان ، به‌هه‌مان هه‌ناسه‌ى ماندو كه‌هه‌ڵم دووكه‌ل ئاسا له‌ده‌مى ده‌رده‌چوون گه‌یشته به‌رده‌رگاى ماڵێك به‌رِێكه‌وت ، له‌ده‌رگاى ماڵه‌كه راما به‌ئاسته‌م له‌په‌نجه‌ره رووناكى دیاربوو ، واى نیشانده‌دا ماڵه‌كه ، هه‌ر هه‌موویان له‌ژێر نوینى گه‌رم و گورِدا خه‌وتبن و سوَپه‌ى دارهه‌ڵبوو ، دووكه‌ڵ له‌لووله‌ى سۆپه‌ى ماڵه‌كان به‌رز ده‌بووه ، ئه‌و هوشیاره و كه‌س ئاگاى لىَ نیه ، به‌هه‌ردوو چاوه‌كانى وه‌كو ئه‌وه‌ى بیه‌وێت شتێك رِاو بكات سێره‌ى له‌ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كه گرت .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →
ئۆکتۆبه‌ر 15, 2008
له‌لایه‌ن admin
به‌شی كۆمه‌لایه‌تی
عه‌لى عه‌ونى
باسكردن له مه‌سه‌له‌ى فكرى زۆر كه‌موكورِى تیایه بۆیه لایه‌نێكى دیكه باس ده‌كه‌ین، یان له ده‌ورو به‌رى فكر قسه ده‌كه‌ین، بزاڤى رزگاریخوازى كوردى نێرِینمان له‌سه‌رى كه پێویستمان به كۆمه‌ڵه چه‌كێكه پێویسته لامان بێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌كى باشى كۆمه‌ڵناسى كوردى بكه‌ین و بارى ده‌روونى كۆمه‌ڵیش بزانین هه‌روه‌ها ده‌بێ زانستى سوسیۆلۆژى و سیسۆسایكۆڵۆژى تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وىَ سه‌ركێشى كۆمه‌ڵ بكه‌ن و پێشى بخه‌ن، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاى خۆمان هه‌زم نه‌كردبێ تواناى جێبه‌جىَ كردنى ئه‌م ئه‌ركه‌مان نابێت .
درێژه‌ی بابه‌ت→
نووسینی سه‌رنج →